top of page

٨ی مارس ڕۆژی ژنانی جیهانی لەلایەن فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی لە ئەڵمانیا یادکرایەوە
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لەلایەن کۆمەڵەی کۆمەڵگەی کورد لە شــاری سیگن و فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی ئەڵمانیا بە خۆشی و شادییەوە بەرز ڕاگیرا.
لەم ڕۆژەدا ڕۆڵی ژنان لە ژیاندا و داوای مافەکانیان بە تایبەت ژنانی کورد یاد دەکەینەوە. هەروەها لەمیانەی بەڕێوەبردنی ئەم بۆنەیە هونەرمەند مامۆستا بەیان بە موزیک و دەنگە خۆشەکەی یادەکەی گەشاوەتر کرد، و بە دروستکردنی کەشێکی خۆش ڕۆژەکەمانی ڕازاندەوە!
هیوادارین هەموو ساڵێک بە هاوکاری و یەکڕیزییمان ئەم ڕۆژە بەرز ڕابگیرێت. سوپاس بۆ هەموو بەشداربووان.
ژن، ژیان، ئازادی!
فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی ئەڵمانیا
٨/٣/٢٠٢٥
9ê adra 2025an
bottom of page























