
چالاکیـەکی گـرنگی فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە ئەڵمانیا بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلــەمان.
ڕۆژی پێـنج شـەممە بەرواری ٢٠/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٥:٣٠ی دووانیــوەڕۆ لە هۆڵی ڕەوشــەن بەدرخــان، شــاری بۆخوم لە وڵاتی ئەڵمانیا فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی کۆمیـتـەی ئەڵمانیـا، هەڵســان بە ئەنجـامـدانی چالاکیەکی گرنگ بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمــان.
ئامادەکار و بەشداربووانی چالاکیەکە لە فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی لەئەڵمانیا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خوناو حاجۆ، یوســـرا، لەیلان، گۆنا، و ڕۆناهی.
هاوکات چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێزان ســــەردار یوکســل کاندیدی پارتی ســۆسیال دیموکراتەکان بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئەکســێل شــافەر پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، گـابی شــافەر ســەرۆکی شــارەوانی بۆخوم، و هێلمۆت بریتکۆف، سەرۆکی هەرێم بەسەرکەوتوویی ڕێوەچوو.
جێگای ســەرنجە کە بەڕێز ســـەردار یوکســل کوردێکی باکوری کوردستانە، و ئەمســـاڵ بەربژێژە بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر لیستی SPD پارتی ســۆســیال دیموکڕاتەکان.
شــایانی باســە نزیکەی ٦٠ کەس لە نووسەر، کەسایەتی ســەربەخۆ، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و جۆراوجۆرەکان، و ســیاسەتوانانی پارتە سیاسیـیەکان بەشـداری ئەم چالاکیە گرنگە بوون، کە زیاتر بۆ پشــتیووانیکردن لە کاندیدەکانی پارتی ســۆسیال دیموکڕات و پارتە دیموکڕاتخوازەکان و ئەو پارتەی کە گرنگی زیاتر بە مافی مرۆڤ و ڕەوشی پەنابەرەکان ئەدات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەم زووانە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام ئەدرێت، زۆر گرنگە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا بچن بۆ هەڵبژاردن و دەنگی خۆیان بدەن و پاڵپشتی پارتەکانی دیموکراتخواز بکەن.
بەم بۆنەیەوە بەشداربووان بەڵێنیان دا کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بچن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.
چالاکیــەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ ی ئێــوارە، بەپێشــکەشـکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ میوانان و ئامادەبووان کۆتایی بە چالاکیەکە هات.
فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی/ ئەڵمانیا
20ê sbta 2025an























