
فێدراسیۆنی دیاسپۆرای ژنانی کوردستانی لە ڕۆژئاوای گۆتلاند
( فێدراسیۆنی دیاسپۆرای ژنانی کوردستانی لە ڕۆژئاوای گۆتلاند )
کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ژنانی دیاسپۆرا لە ڕۆژئاوای گۆتلاند لە رێکەوتی ٨ی٩ی٢٠٢٤؛ لە شاری یۆتۆبۆری، بە سەرپەرشتی خاتوو(شەرمین بۆزەرسلان ) بەرێوەبەری کۆمیتەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بەرێوەچوو.
ژمارەیەک لە ئافرەتانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، هەروەها بە خۆشحاڵییەوە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان بە رێگەی تەلەفۆن پشتیوانی و هیوای خۆیان بۆ رێکخراوەکە دەربری و ئەندامەتی خۆیان تۆمار کرد.
هەموو ئەو ئافرەتە بەرێزانەی ئامادەی کۆبوونەوەکەبوون خاوەن ئەزموونێکی زۆرن لە بواری کاری رێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و پیشەیی، و جەختیان له سه ر گرنگی کاری پێکەوەیی ژنان له هەموو پارچەکانی کوردستان کردەوه له پێناو بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان مافەمرۆیی و نەتەوەییەکانی کوردی کەتیادا مسۆگەر بکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردن لە کەش و هەوایەکی هیمن و ئارام، ئەنجام درا:
* 5 ئەندامی بەرێز هەڵبژێردران بۆ کۆمیتەی کارگێر ھەڵبژێردران:
١/ سازان جەلال ئەحمەد هەڵبژێردرا وەك سەرۆکی ریکخراو.
٢/مایاسا مەحمود هەڵبژێردرا وەك سکرتێری سەرۆک.
٣/ بێریڤان مزوری هەڵبژێردرا وەك بەرێوەبەری دارایی.
٤/شیرین کارۆ هەڵبژێردرا وەك بەرێوەبەری میدیا.
٥/ مهاباد رەشید بەرپرسی نامە و پرۆتۆکۆلی دانیشتنەکانی رێکخراو.
* پەرڤانە حەیدەری و خوناڤ ساڵح هەڵبژێردران وەك یارمەتیدەری کۆمیتەی کارگێر.
بە هەڵبژاردنی بەرپرسی ووردبین و دەستەی ئامادەکاری هەڵبژاردن کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات...
8ê îlna 2024an



























