top of page
< Back

لیژنەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستانی کۆمیتەی نەرویج


لیژنەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستانی کۆمیتەی نەرویج


ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢٤ کاتژمێر یەکی دووا نیوەرۆ لە شاری ئۆســـلۆی پایتەختی نەرویج، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستانی کۆمیتەی نەرویج بەڕێوە چوو.

سەرەتا لە لایەن خاتوو دەریا خۆشناو وەک بەرپرسی فیدراسیۆن، باسێک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، شێوازی دەسپێکی ئەرکەکان و چۆنیەتی بەردەوامی کارەکان پێشکەش کرا. پاشان بەشێوەیەکی دیمۆکڕاسی هەڵبژاردن لەنێوان ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەنجامدرا، هاوکات بەرپرسی فیدراسیۆن جارێکی تر بە کۆی گشتی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەری دەستنیشان کرا.

شایانی باسە دابەشکردنی کار لە نێوان ئەندامانی بەڕێوەبەری و ئەرکەکانی فیدراسیۆن بەپێ ی ئەزموون و شارەزایی دابەشکرا بەسەر ئەو پێنج ئەندامانەی کە بۆ لیژنەی بەڕێوەبەری هەڵبژێردرابوون.

دووابەدووای دابەش کردنی ئەرکەکان، باس لە پلاندانان بۆ پرۆژە، کارو چالاکی داهاتووی فیدراسیۆن کرا.

جێ ی ئاماژە پێکردنە بەپێ ی ڕا و بۆچوونی هەموو ئەندامان بۆ بەرەو پێیش بردنی کارەکان، وا بڕیاردرا کە بەرلەهەمووشتێک بۆ بەفەرمیکرنی فیدراسیۆن ناوی فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستانی کۆمیتەی نەرویج، لەم وڵاتە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری ناوەند، و دام و دەزگاکان تۆمار بکرێ.

پێکهاتەی لیژنەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، کۆمیتەی نەرویج بەم شێوەیە دەستبەکار بوون:

دەریا خۆشناو: بەرپرس

کوێستان عومەرزادە: جێگری بەرپرس

ڕەنگین مهێنە: ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

شەونم نادری: دارایی

ئەڤین حاجی: پرۆژە و پلاندانان



10ê adra 2024an

bottom of page