top of page
< Back

سەرکردەکانی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لەگەڵ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنانی کورد لە ئەوروپا


ئەمرۆ رێکەوتی ٢٩ی٥ی٢٠٢٤؛ خاتوو ( شەرمین بوزارسلان) ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و خاتوو ( ئەڤین شنگالی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی سویدی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا سەردانی خاتوو ( ئەڤین ئینجر) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایان کرد.


لەدیدارەکەدا، گفتوگۆیان لەسەر رەوشی کوردانی ئەوروپا بەتایبەت پرسی ئافرەتان لەرووی خزمەتکردنیان لەسەرجەم بوارەکاندا کرد، خاتوو ( ئەڤین ئینجر) خۆشحاڵی و پاڵپشتی بۆ کاری فێدراسیۆن دەربڕی و سوپاسی سەردانی ھەردوو بەرێزانی کرد.

29ê glna 2024an

bottom of page