top of page
< Back

بەشداری فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی لە ســـیمیناری حـیزبی سـۆســیال چــەپی نەرویج.


ڕۆژی هەینـی، بـەرواری ١٠ی کانوونی دووەمــی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە گەلەری هونەری شــاری لـۆرێنشــکوگ لە نەرویج، فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی ـ نەرویج، دەریـــا قــادر خۆشــناو، لەســـەر بانگهێشــتی تایـبەتی حـیزبی سـۆســیال چــەپی نەرویج بەشــداری کرد لە ســیمینارێک بە ناونیشــــانی؛

Solidarisk markering for”

Kurdistan

واتا نیشــاندانی پشــتیوانی بۆ کوردســتان”، کە لەلایەن حیزبی ســۆسـیال چــەپی نەرویجی ڕێکخرابوو.


تـەوەرەکانی ســیمینارەکە پـێکهاتبوون لە، پێشــکەشکردنی چەندین بابەتی جۆراوجۆر، بڕگەی شــیعر و موزیکی کــوردی، دوواتر گـفـتوگۆکـردن ســەبارەت بە ڕەوشــی کورد لەهەر چـــوارپارچەی کوردســتان لەشــێوەی پانێل، هـەروەها ئەرکی کورد لە دیاســپۆڕا، و نیشاندانی پشتیوانیکردن کردن بۆ کوردســتان.


شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەم ســیمینارەدا نوێنەرانی چەندین لە حیزب و ڕێکخراوەکان لە شــارە جیاوازەکانی نەرویج ئامادەبوون.


فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە نەرویج وەک ڕێکخراوێکی ژنـانی کورد و ســەربەخۆی کوردســتانی لەم ســیمینارەدا بەتایبەت بەخێرهاتن و پێشــوازی گەرمی لێکرا، هاوکات ڕەخســانی دەرفەتـێکی باش بۆ دووبارە دروســتکردنی دیدار و پەیوەندی لەگەڵ پارتی ســۆســیال چەپـی نەرویج، هەروەها پـلاندانـان بۆ هاوکاری و چالاکـی هــاوبەش لەداهــاتوودا.



10ê rbna 2025an

bottom of page