top of page
< Back

بەشداری فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی لە کۆنفرانســی ژنـانی کۆچـبەر لە نەمســای ســەروو!


بەشداری فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی لە کۆنفرانســی ژنـانی کۆچـبەر لە نەمســای ســەروو!


ڕۆژی چوارشــەممە، بـەرواری ٢٧/١١/٢٠٢٤ لە شــاری لـینزی وڵاتی نەمســا، ئەندامی بەڕێـوەبـەری فیدراسـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە نەمســا “هێــوا حسـێـین” بەشداری کرد لە کۆنفرانسـێک لەژێر ناونیشــانی “ژنـانی کۆچـبەر لە نەمســای ســەروو”، کە لەلایەن پـارتی ســەوزی نەمســاوە بەهاوکاری چەندین لایەنی تری دیــار و گرنگ لەنەمسـا ڕێکخرابوو.


کۆنفڕانســەکە چەندین تەوەری هەمەلایەنی لەخۆ گرتبوو، یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان باس لەسەر ڕەوشــی ژنانی کۆچبەر لە نەمسا بەگشــتی، و ژنانی کورد بەتایبەتی کرا، و ئەو ئاســتەنگیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هاوکات ئەو ڕێگەچارانە چین کەدەبێت بگرێنەبەر.



2ê brfa 2024an

bottom of page