top of page
< Back

بەشداریی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە سیمیناری وەزیری دەرەوەی فینلەندا


بەشێک لە چاڵاکیەکانی ئەمڕۆی فێدراسیۆن ڕێکەوتی ١٠ / ٢ / ٢٠٢٤

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی خاتوو ( شیرین زەکی ) و خاتوو (شەیدا سۆهرابی) کە ئەندامی فێدراسیۆنەکەمانە وە هەروەها جێگری ئەندامی ئەنجومەنی شاری هێلسنکی بەژداری سیمیناری وەزیری دەرەوەی فینلەندایان کرد کە لە لایەن حیزبی لیبرال ڕێکخرابوو کە تایبەت بوو بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە بە گشتی وە دواتر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ( ئێلینا ڤۆلتۆتێن ) وەزیری دەرەوەی فینلەندا گفتوگۆ کرا لەسەر دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ناوبراو زۆر بە باشی باسی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەو ئەمن و ئارامیەی لە هەرێمەکەدا هەیە کرد و دژی تێکادانی ئەم ئەمنیەتە بوو وە ناوبراو ئاماژەشی بە چاوپێکەوتنیان لەگەل سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێز ( مەسرور بارزانی ) و بەڕێز ( فواد حسین ) وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی داڤوس کرد و بە چاوپێکەوتنێکی گرینگ ناوی برد.

دواتر دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فێدراسیۆن لەگەل خاتوو شەیدا سۆهرابی بەژداریان کرد لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری فینلەندا، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فێدراسیۆن چاویان بە هەردوو ( کریستینا کۆکۆ ) سکرتێری حزبی لیبرال و ( ئەلێکسەندێر ستوب ) بەربژێر بۆ سەرۆک کۆماری فینلەندا کەوت و باس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری فینلەندا کرا کە بەیانی بەرواری ١١ / ٢ /٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێن کرا.



10ê sbta 2024an

bottom of page