top of page
< Back

رۆژی ئاڵای کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرز راگیرا‎


رۆژی ئاڵای کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرز راگیرا‎


لەرێکەوتی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٤؛ بەبۆنەی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، کۆمەڵگەی ژنانی ئاخن و فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی چالاکییەکیان بەو بۆنەیەوە لەوڵاتی ئەڵمانیا رێکخست، کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.


لە مەراسیمەکەدا، چەندین برگەی جیاواز پێشکەش کران کەتایبەت بوون بە گرنگی رۆڵی ژنانی کوردستان بۆ ھەوڵدان لە دەستەبەرکردنی مافە نیشتمانیی و کەسییەکان، و زیندووھێشتنەوەی بۆنە نیشتمانیەکان.


شایانی ئاماژە پێکردنە، رێکخراوانی بەشداربووی ئەم چالاکییە پەیامێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە بۆ پاڵپشتی ژنانی کورد و رەوەندی کوردی. جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پەیامەکە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥ەوە کاری لەسەر دەکرێت.

ھەروەھا لەمیانی چالاکییەکەدا، بەڵگە فیلمێک تایبەت بەمێژووی ئاڵای کوردستان نمایشکرا، و تیایدا باس لە گرنگی و بەھای ئاڵا خرایەروو.


لەکۆتاییدا، گفتوگۆ لەسەر مێژووی کورد و زیندووراگرتنی بۆنە نیشتمانییەکان لەتاراوگە کرا، و بە چەند تەوەرێکی جیاواز چالاکیەکەکۆتایی پێ ھات.



17ê brfa 2024an

bottom of page