top of page

هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە نەرویج/ ئۆسلۆ
ڕێكەوتی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥; فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بەهاوکاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و چەند ڕێکخراوێکی تر لە نەرویج/ ئۆسلۆ هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردەوە.
خاتوو دەریا قادر خۆشناو وەک بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنان لە نەرویج، و خاتوو ئەڤین سندی لەم ساڵیادە بەشداربوون.
شایانی ئاماژەپێكردنە، چالاكییەكە بە ڕێپێوانێکی هێمنانەی بەشداربووان بە ئاڵای کوردستان و پۆشاکی کوردی لە وێستگەی شەمەندەفەر دەستیپێکرد تا بەردەم پەرلەمانی نەرویج لە ئۆسلۆ.
دواتر لەبەردەم پەرلەمان مەراسیمەكە دەستیپێكرد و لەلایەن خاتوو دەریا قادر خۆشناو بەڕێوەچوو. دوای چەندین پەیامی ڕێکخراو و وتاری حیزبە نەرویجیی و کوردستانییەكان، یادەکە بەچەندین بڕگەی جیاواز کۆتایی پێهات.
25ê îlna 2025an
bottom of page













