top of page

دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی دژی توندوتیژی و ٢٤ ساڵەی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەمرۆ رێکەوتی ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤؛ بەرێز ( شیرین زەکی ) بەرپرسی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەشداری لە رێورەسمی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و یادی ٢٤ ساڵەى بڕیارنامەى ١٣٢٥ى نەتەوە یەکگرتووەکان، کرد.
ئەم ئیڤێنتە، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەچوو کە تایبەتە بە دەستپێکی فەرمی هەڵمەتی ١٦ رۆژەى چالاکی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژی ئافرەتان و یادی ٢٤ ساڵەى بڕیارنامەى ١٣٢٥ ى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش بەڕێوەچوو.
25ê mjda 2024an
bottom of page





