top of page
< Back

فیدراسیۆنی ژنانی داسپۆرای کوردستانی لە هێلسنکی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان پەیوەندی دەکات


رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 08.02.2024

دەستەی بەرێوەبەرایەتی فێدراسیونی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ولاتی فەنلاند و شاری ھێلسینکی چاوی بە بەرپرسی بەشی ژنانی حیزبی لیبرال لە ھەرێمی ھێلسینکی و ھەروەھا بەرپرسی رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەو ھەرێمە کەوت و دوای دانە ناسینی ئەرک و ئامانجەکانی فێدراسیۆن ، زۆر بە گەرمی پێشوازیان کرد و بەلێنی ھاوکاریان لەسەر ئەساسی پرسی ژنان بە گشتی و بەتایبەتی پشتگیریان بۆ ژنانی کورد کە رێژەیەکی بەرچاون بە نسبەت دانیشتوانی فنلاندا ھەیە کرد و باس لە توانایی و ئەزمونی ژنی کورد بە نسبەت سیاسەت و چالاکیان لە رێکخراوە سینفی و مدەنیەکان دا کرا و گرینگی بەشداریان لە ناوەند و پرسە سیاسیەکانی ئەم ولاتە بە کارێکی ئەرێنی ھاتە بەر باس کە پێویستی بە کاری ھاوبەش وپێوەندی پتەوتری رێکخراوە مەدەنیەکان ھەیە.



8ê sbta 2024an

bottom of page