top of page

بەڕێز شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی پێشوازی لە شاندی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی كرد
ڕێكەوتی ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥; بەڕێز شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی پێشوازی لە بەڕێزان شیرین زەكی بەرپرسی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و شەهێن زادەئەحمەد جێگری بەرپرسی فێدراسیۆن، كرد.
لە دانیشتنەكەدا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە و چالاكییەكانی فێدراسیۆنی ژنان كرا و تیشك خرایە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی یەكەمین كۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، كە بڕیارە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت. بەڕێز سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی كوردستانی بەڵێنی هەموو جۆرە پشتیگرییەكی بۆ كارەكانی فێدراسیۆن دەربڕی، و شاندی فێدراسیۆنی ژنانیش سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی بەردەوامی بەڕێزیانیان، كرد.

8ê mjda 2025an
bottom of page





