top of page
< Back

کۆبوونەوەی بەرپرسـی ئەمـریکا و کەنەدای فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردسـتانی، لەگەڵ نووســنگەی ســیناتۆر مینیســوتا تیــنا ســمیس و بەتایبەتی لەگەڵ جــۆردن شــڕۆیــر.

ڕۆژی پێـنج شــەممە بـەرواری ١٣/٢/٢٠٢٥ بەرپرسـی فیدراسـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردسـتانی لە ئەمریکا و کەنەدا جـیهان بریفـکی لەگەڵ نووســینگەی ســیناتۆری مینیسوتا تینا سمیس، و بە تایبەتی لەگەڵ جۆردن شرۆیر کۆبووەوە.


تــەوەری ســەرەکی کۆبوونەوەکە تـاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق بەگشتی، و هەوڵـەکانی حکومەتی عێراق بوو، بەتایبەتی هەمـوارکردنەوەی یاسـای باری کەسی کە ڕێگە بە کچانی ژێر تەمەنی یاسایی، و لە تەمەنی ٩ ساڵیەوە دەدات، بە مۆڵەتی دایک و باوکیان هاوســەرگیری بکەن.

ئەمە پرســێکی گرنگ بوو کە پێشتر نووسینگەی ســیناتۆر ئاگاداری هەواڵی ئەم هەموارکردنەوەی یاسایە نەبووە، و بۆتە مایەی نیگەرانیی. شــایانی باسە دووابەدووای گفتوگۆکردن نووسینگەکە پابەندبوونی خۆیان دەربڕی بۆ لێیکۆڵینەوە، هەروەها بۆ ئەوەی بزانن تاچەند دەتوانن هاوکاربن، و سەرچاوە لەم بارەیەوە پێشکەش بکەن.


فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردسـتانی/ ئەمریکا و کەنەدا

13ê sbta 2025an

bottom of page