top of page

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی ژنانی کورد لە ئەوروپا واژۆ کرا
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و رێکخراوی ئینتەئەکسیۆنی ئەوروپی لەوڵاتی نەمسا، بەمەبەستی گرنگیدان بە مژاری ژنی کورد لەرووی پێشخستنی توانا ولێھاتووەکانی ژنانی کورد لەکۆمەڵگەی ئەوروپا، گرێبەستێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
ئامانج لەم گرێبەستە بۆ ئەنجامدانی چالاکی ھاوبەش و ھەماھەنگیکردن بۆ کارکردن لەسەر پرسی ژنان بەگشتی و ژنی کورد بەتایبەتی لەئەوروپا، و چۆنیەتی پاڵپشتیکردنیان بۆ بەرەوپێشچوون و بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر لەسەرجەم رەھەندە جیاوازەکانە.
شایانی ئاماژەپێکردنە، ئەم لێکتێگەیشتنە دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ یارمەتیدانی ژنانی کورد و دەستراگەیشتنیان بەو چالاکی و پرۆژانەی دەبنە فاکتەری سەرکەوتن و سەرخستنی پرسی ژنانی کورد.
17ê tbxa 2024an
bottom of page





