top of page
< Back

پەیامی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شـــەهید

ئەمڕۆ ١٦/٣/٢٠٢٥ کە ٣٧ ساڵ تێدەپەڕێت

بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، و هەموو ســاڵێک لەم ڕۆژە تراژیدیایە دا کوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی زامەکانی سەرلەنوێ ئەکولێنەوە، بۆ ئەم پرسەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان هەمووی ئاگادارە کە مێژووی گەلی کورد لێوانلێوە لە قوربانیدان، و هەڵەبجەش یەکێکە لە دیارترین و مەزنترین قوربانیەکانی جیهان، هەروەک هێرۆشیما و ناکازاکی.

هەڵەبـجە بە درێژایی مێژوو، مەڵبەندی شۆڕشی کورد بووە و لەپێناو ئازادی کوردستان قوربانی گەورەی بە رۆڵەکانی داوە. شایانی باسە قوربانیە مەزنەکەی هەڵەبجەی شەهید، پەیامێک بوو بۆ جیهان بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ئازار و مەینەتیەکانی گەلی كورد.

تاوانێکی لەم چەشنە هەرگیز لەبیرناکرێت، و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت بکەنەوە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار، وەک حكوومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی كیمیاباران.

ئێمە وەک فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنین بۆ شەهیدەکان و ئەم یادە بەدڵێکی خەمناکەوە بەرز ڕائەگرین.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان.



فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســتانی

یەکشــەممە ١٦/٣/٢٠٢٥

16ê adra 2025an

bottom of page