
پەیامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی
ئه‌مڕۆ یانزە ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی مرۆیی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت كه كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانه، ئه‌م تاوانە له‌لایه‌ن گروپی تێرۆریستانی داعشه‌وه به‌هۆی هێرشكردنیان بۆسه‌ر شنگال ڕوویدا و تیایدا هاونیشتمانیانی ئێزیدی به ئافره‌ت و منداڵ و پیاو بوونه قوربانی.
ئه‌و بارودۆخه سه‌خت و ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر خوشك و برا ئێزدیه‌كاندا هات، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا تاوانێكی مرۆیی بێ وێنه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌مێژوودا تاوانی له‌م شێوه‌یه ده‌گمه‌نه. ئاشكرایه ئامانجی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی ئێزدییه‌كان بوو ئه‌ویش به‌هۆكاری هه‌ڵگری ناسنامه‌و شوناسی كوردبوون و بیروباوه‌ری جیاوازیانه‌وه بووه، هه‌رچه‌نده بۆ ئێمه‌ی كورد جینۆساید و ئه‌نفال كردن پرۆسه‌یه‌كی نوێ نیه، له‌مێژه كورد قوربانی ده‌دات له‌پێناو مانه‌وه و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و توانیویەتی بۆ هەمیشە بەسەربەرزی بمێنێتەوە، و بتوانێت پیشانی دوژمنانی بدات كە گەلی كورد،گەلێكی خۆڕاگر و ئازایە و بۆ هێنانەدی ئامانجەكەی بەردەوام لەتێكۆشاندایە.
لەم یادە دا، سڵاو بۆ ڕوحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین و پێیان دەڵێین قوربانیدانی ئێوە بووەهۆی سەربەرزی گەلی كوردستان. ئێوە بوونە سیمبولی بەرخودان و گیانفیدایی لەپێناو پاراستنی شەرەف و كەرامەتی گەلێك.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
3ê tbxa 2025an





