top of page
< Back

په‌یامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان


په‌یامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:


هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی جێبه‌جێكردنی دیموكراسی له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌موو تاكێك مافی خۆیه‌تی ئه‌و مافه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ په‌یڕه‌و بكات. له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكی مێژوویی هه‌ستیاردایه‌ و سه‌رقاڵی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو دیموكراسیانه‌ و ئازادانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.


هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بریاره‌ له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 به‌رێوه‌بچێت، پێویسته‌ هاونیشتمانیان پشت ئه‌ستور به‌ ئینتیما و خۆشویستنی خاك و وڵات به‌شداربوویه‌كی كارا بن له‌دروستكردنی بریاره‌ چاره‌نوسسازه‌كانی كوردستان، و ببنه‌ به‌شێك له‌دارشتنی پلان و ستراتیژییه‌تی ئاینده‌ی وڵات، پێویسته‌ هه‌موو تاكێك هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بكات و رۆڵی هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.


وه‌ك فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی، به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی خۆمانی ده‌زانین پأڵپشت و هاوكاربین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان، و داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵأتیان ده‌كه‌ین به‌گروتێنكی زۆره‌وه‌ له‌رۆژی ده‌نگدان ئاماده‌بن، و بوێرانه‌ ئه‌و لیست و نوێنه‌رانه‌ هه‌ڵبژێرن خاوه‌ن پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانین، و هۆكارێكن‌ بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان. به‌تایبه‌ت داوا له‌ژنانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ میكانزمێك بوون بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ نیشتمانیه‌كان، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش چاوساغ و هانده‌رێكی باش بن بۆ خێزانه‌كانیان و هه‌موو پێكه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆتان ده‌ست نیشان بكه‌ن.


هیواخوازین له‌هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتای پێ بێت و سه‌رجه‌م لایه‌ن و كاندید و پارته‌ سیاسیه‌كان به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ببن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت په‌سه‌ند بكه‌ن، و نه‌بنه‌ هۆكاری دروستكردنی ئاریشه‌ و گرفت بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان.


فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی


8ê cota 2024an

bottom of page