top of page
< Back

پەیــامی هــاوخەمی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ فیدراسیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردستانی لە ئەڵمانیا هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری کورد (دیــا جــوان)ی پێگەیشت.


لەدەستدانی نووسەر و شاعیری کورد دیا جوان، کوژانەوەی ئەسـتێرەیەکی درەوشاوەیە لە ئاسمانی ئەدەبی کوردی و برینێکی قووڵی لە دڵی هەوادارانیدا بەجێهێشت.

ئەمڕۆ قەڵەمەکەی دیـــا لە نووسین کەوت، بەڵام وشەکانی لە لاپەڕەکانی ژیانی کورددا بە نەمری دەمێننەوە و هەمیشــە وەک سەرچاوەیەکی ئیلهامن بۆ نەوەکانی داهاتوو.


لەم بۆنە خەمناکەدا فیدراســیۆنی ژنانی کوردســتان لە ئەڵمانیا پرســەو سەرەخۆشــی خــۆی ئاڕاستەی بنەماڵە، کەس و کار، دۆستان، هەواداران، و هەموو گەلی کورد دەکات، و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری هەمو لایەک بدات، و ڕۆحی کۆچکردوو شاد بێت.



٢٦/٢/٢٠٢٥

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسـپۆڕای کوردســـتانی- ئەڵمانیا

26ê sbta 2025an

bottom of page