top of page

بەشداری کۆنفرانسی تایبەت بە حەفتاو شەشەمین ساڵیادی پەسندکردنی جاڕنامەى جیهانی مافەکانی مرۆڤ
لە رێکەوتی ٣ی ١٢ی٢٠٢٤؛ بەرێز ( شیرین زەکی) بەرپرسی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بەشداری کۆنفرانسی تایبەت بە حەفتاو شەشەمین ساڵیادی پەسندکردنی جاڕنامەى جیهانی مافەکانی مرۆڤی کرد کە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانەوە، ئەنجامدرا.
مەبەست لەم کۆنفرانسە، گفتوگۆكردن بوو لهسهر هەماهەنگی لەسەر ئاستی ناوخۆیی، نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،و ڕۆڵی حکومەت لە پێشخستن و پەرەپێدانی پتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ.
ھەروەھا ژمارەیهك له بهرپرسانی حكومی و حزبی و دیپلۆماتکاران، ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، پسپۆڕانی بواری مافەکانی مرۆڤ و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادهی کۆنفرانسەکە بوون.
3ê brfa 2024an
bottom of page























