top of page

ساڵیادی شەهید دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ
٣٦ ساڵ لەمەوبەر، لە ١٣ی خاکەلێوەی ١٩٨٩، دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەر و ئاشتیخوازی کورد، لە ڤیەننا لە کاتی دانوستانی نهێنی لەگەڵ ئێران تیرۆر کرا.
دكتۆر قاسملۆ سەركردە و سیاسەتمەدارێكی خوێندەوار و ئهكادیمیی كورد بوو. هەمیشە هەوڵیدەدا لەڕێگەی ئاشتیی و گفتوگۆكردنەوە كێشەی كورد چارەسەر بكرێت، بەڵام بەداخەوە لەكاتێكدا كە هەر بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاشتی كۆبوونەوە، تیرۆر كرا.
خەونی دكتۆر قاسملۆ بۆ دیموکراسی و مافی کورد بەردەوامە، و وەک هێمایەك بۆ بەرخۆدان و هیوایەک بۆ ئازادی كورد، دەمێنێتەوە.
ڕوحی دكتۆر قاسملۆ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی كورد شادبێت.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
١٢ی٧ی٢٠٢٥
13ê trma 2025an
bottom of page





