top of page

سەرکۆنە کردنی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی لە ئێران لە لایەن فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
ئێمە وەک فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ، لە سێدارە دانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە رۆژھەلاتی کوردستان مەحکوم دەکەین و بە کارێکی نا مرۆڤانە ناوی دەبەین کە بەداخەوە لە سێدارەدان و کوشتن و ئازاردانی خەلکانی ناو خۆ و دژبەرانی ئەو نیزامە، بۆتە نەریتێکی یاسایی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا، فێدراسیۆن بە توندی دژی ئەم جۆرە کردەوانە دەوەستێتەوە کە در حەق ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان ئەنجام دەدرێت.
2024 M01 29
bottom of page

