top of page
< Back

بەشــداری فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســتانی نەرویج لە کۆنفراسـی تەشــکیلاتی ڕێکخراوی نەرویج، پارتی دیموکڕاتی کوردســتانی ســوریا!

ڕۆژی یەکشـەممە بەرواری ١٦/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٣٠ ی نیوەڕۆ تا ١٤:٣٠ ی دووانیوەڕۆ، لە شــاری شـیـپتـڤـێت، کۆنفراســی پارتی دیموکـڕاتی کوردســتانی ســوریا، ڕێکخراوی نەرویج بەســەرکەوتوویی ئەنجام درا.


فیدراسـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لەنـەرویج، وەک ڕێکخـراوێکی گرنگی نێــودەوڵەتی بە بانگهێشـتی فـەرمی لەلایەن ڕێکخراوی نـەرویجی پارتی دیموکڕاتی کوردســتانی ســوریا، بەڕێز دەریــا خـۆشــناو وەک بەرپرســی فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردسـتانی لەنەرویج، و هاوکات بەرپرسی حیزبی کۆنســێرڤاتیڤ لە شــاری ســارپســبۆرگ بەشــداریی کرد.

شـــایانی باســە، کۆنفراســەکە بە ئامــادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوە ئەوروپیـیەکان و بەڕێـوەبەری ڕێکخراوی ئەســکەندەناڤی، هەروەها نوێنەرانی حیـزبە نەرویجیەکان، و ڕێکخراوەجیاوازەکانی نەرویج بەڕێوەچوو!

هەریەک لە میوان و بەشــداران کە بەرپرسـی حیزبێک یان ڕێکخراوێک بوون، وتەکانی خۆیان پێشکەشکرد.


دەریــا خـۆشــناو وەک بەرپرســی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لەنەرویج، و بەرپرسی حیزبی کۆنســێرڤاتیڤ لە شاری سارپسبۆرگ، لەســەرەتای قســەکانیدا پیرۆزبایی گرتنی کۆنفرانسەکەی لە ڕێکخراوی نەرویج، ی پارتی دیموکڕاتی کوردســتانی ســوریا کرد، و هیوای ســەرکەوتنی بۆ خواستن.

دووابەدووای ئەوە وتەیەکی کورتی لەبارەی دۆخی هەســتیاری ئێستای ڕۆژئاوا پێشکەشکرد، و وەک بەشێکی گرنگی کوردستان و پێگەی تایبەت لە جوغرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناســەکرد، کە پێویسـتە هەموومان پشتیوانی لێبکەین، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی یەکگرتوویی کورد، لێبوردەیی، و ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی یەکتری.

دووابەدووای ئەوەی قەسیدەیەکی پێشکەشکرد کە لەڕۆژ و ساتی هەرەســهێنان و ڕووخانی ڕژێمی ســوریا بۆ کوردستان بەگشتی و ڕۆژئاوا بەتایبەتی نووسیبووی، لەژێر ناوی “باوەڕ بەدوژمن مەکــەن” !


لەکۆتا وتەکانیدا هیوای خواست لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشتی، ئاسایش و ئارامی بەرقەرار بێت، و کۆنفراسەکە سەرکەوتوو بێـت، و هەڵبژاردنی دەســتەی نوێ هاوکارێکی باش بن لەگەڵ گشت ڕێکخراو و حیزبەکانی تر، نەک هەرلەناوخۆدا، بەڵکو لەگەڵ پارچەکانی تری کوردستانیش، خزمەت بکەن بەیەک هەڵوێست، و بەیەکگرتوویی، باوەڕبوون بە پێکەوەژیان، و بۆ بەرژەوەندی گشتی و سەرجەم کوردانی ڕۆژئاوا کە بۆ هەموو کوردستان جێ ی شانازییە.



فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، نەرویج


18ê sbta 2025an

bottom of page