
بەشداربوونی سەرۆکی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســـتانی لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کوشتنی ژنان لە کوردستان
ڕۆژی سێشــەممە بەرواری ١٨ ی ئازاری ٢٠٢٥ سەرۆکی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســـتانی، خاتووشــیرین زەکــی لە کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری فراوان کە سازکرابوو لەلایەن ڕێکخراوی ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسایەتی و نوێنەری سەندیکا پیشــەییەکانی کوردستان بەشداربوو لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی ئێمە، بە مەبەستی ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی فراوانی نارەزایی دژ بە کوشتنی ژنان، بەتایبەت کەیسی "کوشتنی دکتۆر سانا، دکتۆر سەناریا، و دایک و باوکیان)، کە لە چەند رۆژی رابردوو کوردســتانی هەژاند.
کۆبوونەوەکە بە گفتووگۆی بەشداربووان بە پێشــنیار و ســەرەنجەکانیان بۆ دانانی پلانی درێژخایەن و داڕشتنی سیاسەتی پاراستنی کوشتنی ژن و هەموارکردنەوەی بڕگەو یاساکانی تایبەت بە پاراستنی ژنان لە کوردستان.
گروپی ناڕەزایەتی دژ بە کوشــتنی ژنان لە کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو بانگەوازێک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئازادیخوازانی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە کوشــتنی ژنان لە کوردســتان.
فیدراســیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای کوردســـتانی
سێ شەممە
١٨/٣/٢٠٢٥
18ê adra 2025an













































