
سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، شاندی SOS Menschenrechte، و شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانیان لەشاری هەولێر کرد
ڕێكەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، خاتوو سروە ڕەسول - بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، پێشوازییەكی گەرمی لە بەڕێزان شيرين زەكى - سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، هیوا حسێن -بەڕێوەبەری پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە SOS Menschenrechte و بێرند بلانک سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte، لە ڤەیەننا، و گوڵستان عبداللە بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییە گشتییەكان و فەرزین بەگزادە سەرپەرشتیاری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیییەكان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كرد.
لە میانی سەردانەكەیاندا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرس و بابەتی كۆچ و كۆچبەری كۆبوونەوەكیان ئەنجامدا و تیشكیان خستەسەر کاری هاوبەش و تایبەت بە بابەتەکانی کۆچ.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ڕەوشی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران، وە دوایین پێشهات و بەربەستەکان و پرسی کۆچ لە هەرێمی کوردستان، و چەندین تەوەری دیكەی پەیوەست بەو بابەتانە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لە كۆتاییدا، فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای كوردستانی بەناوی شاندی میوانەوە سوپاس و پێزانینی بۆ پێشوازیی و هەماهەنگی بەردەوامی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان دەربڕی.
18ê glna 2025an















