
سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی و شاندی SOS Menschenrechte سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن
ڕێكەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێزان شيرين زەكى - سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، هیوا حسێن -بەڕێوەبەری پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە SOS Menschenrechte و بێرند بلانک سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte، سەردانی(سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یان كرد و لە لایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
شاندەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری هاریكاریی مرۆیی لە كوردستان و ناوچەكە و وڵاتانی دەرەوە دەربڕی.
لە لای خۆیەوە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بایەخدان بە مافەكانی مرۆڤ و بەهاناوەچوونی نیازمەندانی بەرز نرخاند. هیواشی خواست هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستان و مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte و دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەبێت و برەو بە كاری پێكەوەیی بدەن، لە پێناوی ئەوەی دەستەبەری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان و دەرەوە بایەخی تەواوی پێبدرێت.
هەروەها فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای كوردستانی سوپاس و پێزانینی تایبەتی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەربڕی كە لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی تایبەت بە ڕەوشی ژیانی ناو كەمپەكان، هاوكارو هەماهەنگن.
18ê glna 2025an















