
دیدار ێکی بەرھەمداری نێوان ژنانی سۆسیال دیموکرات لە سوید و فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
دیدار ێکی بەرھەمداری نێوان ژنانی سۆسیال دیموکرات لە سوید و فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
رێکەوتی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤؛ شاندی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی کەپێکھاتبوون لەبەرێزان ( شیرین زەکی) سەرۆکی فێدراسیۆن و ( شەرمین بۆزارسلان) ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆن و ( میدیا جگەرخوێن) ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی فێدراسیۆن لە ستۆکهۆڵم، لە لەگەڵ بەرێزان ( ئەنیکا ستراندھال) سەرۆکی ژنانی سۆسیال دیموکرات لە سوید و ( نینا ئۆنێسی) سکرتێری ژنان و ( ستیفانی تۆگێرسن) لە بەشی پەیوەندییەکان، کۆبوونەوەیەکی بەرھەمداریان، ئەنجامدا.
لەم دیدارەدا، باس لە هاوسەرگیری کچانی تەمەن ٩ ساڵ کرا، کە بەشێک لە لایەنەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پەرلەمانی عێراق ئەم ھەنگاوە بکاتە یاسایی، ھەروەھا پێویستی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ژنانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە. دواتر تیشک خرایە سەر بڕیاری سوید بۆ کۆتاییهێنان بە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ عێراق، و کاریگەریی نەرێنی ئەو بریارە لەسەر ژنانی پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
لەکۆتاییدا، ھەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دەربڕی، و بریاری ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەنێوان فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و ژنانی سۆسیال دیموکرات لەوڵاتی سوید درا.
16ê îlna 2024an









