
سیمینارێک لەلایەن فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی سوید، و فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی نەرویج لەگەڵ ڕێکخـراوی نێودەوڵەتی G100
بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی سوید، و فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردســـتانی نەرویج بەشدارییان کرد لە سیمینارێکی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆڕمی زووم، لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی G100
شایانی ئاماژە پێدانە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی ڕێکخەری سیمینارەکە بوون بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی G100
سیمینارەکە لەلایەن بــودیل ڤالێرۆ, سەرۆکی G100 و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید و یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
تەوەرەی ســەرەکی سیمینارەکە پێناسەیەکی ورد بوو لەبارەی ڕێکخراوی G100 و دووابەدووای ئەوە پێشکەشکردنی باسێک لەسەر توندوتیژی دژی ژنان.
لەناوەڕۆکی سیمینارەکەدا بــودیل بنەما و پێکهاتەکانی ڕێکخراوی G100 ی بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە، و باسی لەوەشکرد کە G100 پەرلەمانتار و وەزیر، نووسەری بەناوبانگ کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵن، و چەندین ڕۆشنبیر و چالاکوان لەخۆدەگرێت. ئەوان پێکەوە کاردەکەن بۆ جیهانێکی دادپەروەرانەتر ، پارێزراوتر، و ئەو ١٠٠ بنەمایە دەپارێزن کە بەهاکانی ڕێکخراوی G100 پێکدەهێنن.
لە درێژەی سیمینارەکەدا بــودیل سەرنجی بۆ دۆخی ئێستای سوریا و ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان ڕاکێشا و جەختی لە سەر گرنگی هەبوونی یاسا کردەوە کە مافی ژنان و منداڵان بپارێزێت.
سیمینارەکە بە هیوای بەردەوامی هاوکاریی و چالاکیی هاوبەش کۆتایی هات.
9ê adra 2025an















