
بەیاننامەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتی عێراقی
به‌یاننامه‌ی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عێراق
هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌ك یاخود كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده جیاوازه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كانی تێدا بپارێزرێت، وهاوكات له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی تاك بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئێستادا هه‌وڵێك له‌ئارادایه بۆ تێپه‌راندنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری عێراق، ده‌یانه‌وێت به‌شێوازێك ئەم یاسایە هه‌مواربكرێته‌وه کە پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ رەگەزی مێ لەتەمەنی نۆ ساڵییەوە لەناو دادگا رێگە پێدراو بێت ئەمەش ستەمێکە لە منداڵان دەکرێت و پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانە. لەلایەکی دیکەوە ئەم ھەموارکردنە رێگەدەدات ھاوسەرگیری لەدەرەوەی دادگاكان ئازاد بكرێت کە ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی کێشەی فرەژنی و چه‌ندین ئاریشه‌ی جیاواز له‌ناو خێزان، دواجار ئه‌وه‌ی تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و ئافره‌ت و منداڵه به‌تایبه‌تی.
له‌م سۆنگه‌وه‌یه ئێمه وه‌ك فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا كه له‌دژی مافی مرۆڤ و پێشكه‌وتن و شارستانی بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه و پاڵپشتی سه‌رجه‌م چالاكوانان و مرۆڤدۆستان و یاساناسان ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت رێگربن بۆ تێپه‌راندنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك كه‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و ده‌سته‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت ئه‌م یاساییه هه‌مواربكرێته‌وه.
هه‌رلێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م چالاكوانانی مافی مرۆڤ له تاراوگه و سه‌رجه‌م نوێنه‌ری وڵاتان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان، و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ئافره‌تان و خێزان ده‌كه‌ین، پاڵپشت بن بۆ رێگریكردن له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته میكانیزمێك بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی جۆره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و منداڵ به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه، و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ئاراسته‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و ناهه‌مواری ده‌بات.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی
1ê îlna 2024an





