top of page
< Back

ڕاگەیەندراوی كۆنگرەی یەكەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

ڕێكەوتی ١٣ی ١٢ی ٢٠٢٥؛ بە ئامادەبوونی رێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی، كۆنگرەی یەكەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بە دروشمی ( یەك دەنگ و یەك خەبات لەپێناو ئازادی و یه‌كسانی)، لە وڵاتی ئەلمانیا بە ئامانجی بنیادنانی بناغەیەكی پتەو بۆ كارو چالاكی ئایندەی فێدراسیۆنی ژنان لەسەرتاسەری جیهان، بە بەشداری ٨٠ئەندامی كۆنگرە، ئەنجام درا.


كۆنگرە بە چەند ساتێك وەستان لەگەڵ مارشی ئەی رەقیب بۆ رێزگرتن لە رۆحی سەرجەم شەهیدان دەستی پێكرد. وتاری كردنەوەی كۆنگرە لەلایەن سەرۆكی فێدراسیۆن بەڕێز (شیرین زەكی)ەوە خوێندرایەوە.


پاشان ئەم وتارانە پێشكەش كران:


- سەرپەرشتیاری گشتی


كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی.


- بەڕێز (ئامینە زكری) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.


-وتاری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ڕەوەندی كوردستانی بەڕێز (شفا بارزانی).


- بەڕێز (د.ئیسماعیل كامل) سەرۆكی ئێران لەلایەن بەڕێز(شەهێن زادئەحمەد).


- بەڕێز(فەریبا محەمەدی) جێگری سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان.


- بەڕێز(ماریا فلۆگیر) پارێزەر و ڕاوێژكاری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی.


هەروەها دۆكیومێنتارییه‌ك لەسەر خه‌باتی ژنانی كوردستانی له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا نمایشكرا.


یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی به‌یانی خه‌ڵاتكردنی چوار ژنی كوردستانی بوو كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوو ،هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ خاوه‌ن خه‌بات و توانا و لێهاتووی تایبه‌تن كه‌ توانیویانه‌ خزمه‌ت به‌ ژنی كورد بكه‌ن ئه‌وانیش به‌ڕێزان ( بونیه‌ جگه‌رخوێن، پ.د. چنوور قادری، گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فكه‌ندی و نه‌جلا چەملیبێل)بوون. هه‌روه‌ها ڕێزلێنان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری و چه‌ند به‌ڕێزێكی دیكه‌ كرا كه‌ هاوكاری كاره‌كانی فێدراسیۆن بوون له‌ڕابردوودا. كۆتا بڕگه‌ی به‌یانی پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانی و میوزیكێكی كوردی بوو.


پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە كۆتایی كارەكانی ڕاگەیاند و لیژنەی بەرێوەبردنی كۆنگرە پێكهێنرا. و سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی دیكه‌ كاره‌كانی خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌برد. پاشان ستافی ئاینده‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی هه‌ڵبژێردران.



ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌، كۆنگره‌ كاره‌كانی خۆی به‌ وه‌رگرتنی چه‌ندین پێشنیار و راسپارده‌ بۆ كاری ئاینده‌ی خۆی، كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا. وه‌فا و ڕێز بۆ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ پشتگیری سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی فێدراسیۆن بوون، و هاوكات ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌ڵێنی خزمه‌ت كردنیان به‌ ژنانی كوردستانی دا.



فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی


كۆنگره‌ی یه‌كه‌م


13/12/2025

14ê brfa 2025an

bottom of page