
بەیاننامەی فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهید بوونی ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی شۆڕشی ژن ژیـــان ئـــازادی!
بەیاننامەی فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهید بوونی ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی شۆڕشی ژن ژیـــان ئـــازادی!
کوردســتانیانی ئازیز، خەڵکی ئازادیخواز و خۆڕاگری کوردســتان، ئاشکرایە کە گەل و نەتەوەی کورد بەدرێژایی مێژوو رووبەرووی ناحەقی و نادادپەروەریی بۆتەوە، و بەهەموو شێوازێک هەوڵی دژایەتی و لێسەندنەوەی مافی نەتەوەی کورد دراوە.
لێکەوتەکانی دژایەتیکردنی خەباتی گەلی کوردستان دوای شەهید کردنی ژینای لاو کچە کوردی شارە جوان و سەربڵندەکەی سەقز سەری هەڵدا، و خەڵکی بۆ ناڕەزایی ڕژانە سەر شەقام و ڕۆژ بەدوای ڕۆژ زیادبوونی ناڕەزایی لە شارەکانی تر و هەڵگیرسانی شۆڕشێکی سەرتاسەری لێکەوتەوە.
ئێمە وەک فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بە ئەرکی خۆمانی ئەزانین پشتیوانی تەواوی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی زەحمەتکێش و قارەمان، هەروەها جەماوەری شۆڕشگێڕی گەلی کورد بین، هەروەها پێشێل کردنی سەروەری، مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی ئازادیخوازان هەمیشە ئیدانە و شەرمەزار بکەین.
هاوکات داواکارین نوێنەرانی وڵاتانی پشتیوان لە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتیک، رۆڵیان لە پاراستنی ژیان و ئاسایشی جەماوەری کوردستان هەبێت.
سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنین بۆ شەهید ژینا، و گشت شەهیدانی سەربەرزی ڕێگەی ئازادی کورد و کوردستان.
فیدراســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی
٢٠٢٤/٩/١٥
15ê îlna 2024an





