top of page

کۆبوونەوەی ستراتیژی نێوان خاتوو شیرین زەکی و بەڕێز شیفا بارزانی تیشک دەخاتە سەر دەستپێشخەرییەکانی داهاتوو بۆ فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
کوردی
رێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ خاتوو ( شیرین زەکی) بەرپرسی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی سەردانی بەرێز ( شیفا بارزانی) سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردی کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر کارو چالاکی و پرۆژەی ئایندەی فێدراسیۆن کرا، و تیشک خرایە سەر پلان و ئەو ئەجێندایانەی زیاتر خزمەت بە ژنانی کوردستان دەکات، ھەروەھا باس لە چۆنیەتی پتەوکردن و گرنگیدان بە رۆڵ و پێگەی ژنانی کوردستان کرا.
شایانی ئاماژەپێکردنە، خاتوو شیرین بەناوی دەستەی بەرێوەبردن و ئەندامانی فێدراسیۆنەوە سوپاسی بەرێز سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی کارەکانی فێدراسۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی.
19ê hzra 2024an
bottom of page





