top of page
< Back

لە گەڕەکی هەواری شار لە پارێزگای سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا

لە گەڕەکی هەواری شار لە پارێزگای سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا


پەیامنێرمان هەر زوو گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و قسەی لەگەڵ چەند شایەتحاڵێک کرد کە پێیان ڕاگەیاندووە لەخانووی دراوسێکەیان چەند کرێکارێک کاریان کردووە و چەند کەسێکی تر ھاتوون و لێیان بووە بە دەنگە دەنگ و دواتر پەلاماری یەکتریان داوە. دیارە ئەو چەند کەسە دواتر چوون چەکیان ھێناوە، بۆیە یەکێک لەوانە تەقەی کردووە و کرێکارێکی لەوێ بە سەختی بریندار کردووە کە دوو فیشەکی پێوەناوە.


بۆ بەدواداچوونی زیاتری ڕووداوەکە، سەردانی نەخۆشخانەی شارمان لە سلێمانی کرد، و کەسوکاری قوربانیەکە پێیان ڕاگەیاندین کە کوڕەکەیان باری تەندروستی جێگیر نیە بەڵام توانیویەتی پێیان بڵێت کە کەسێک تەقەی لێی کردووە بە ناوی (ش.ع.ا) کە ماوەی چەند ساڵێکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خوشکەکەیان بە ناوی (ن.س.خ)هەیە و هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، بەڵام دەستی پێی نەگەشتووە بە هۆکاری ئەوەی ماوەیەکە خۆی لەم تاوانبارە ون کردووە.


جێگەی باسە کە ئەم تاوانبارە پێشتر تاوانێکی ئەنجام داوە کە ئافرەتێکی کوشتوە بە ووتەی کەسوکاری قوربانیەکە ئەم کوڕە بە سوڵحی عەشایەری و واستە لە زیندان هاتۆتە دەرەوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ئازاد بووە، لەو کاتەوە چەندین هەڕەشەی لەم ماڵباتە کردووە تا دواین جار ئەمڕۆ هاوڵاتی(ح.س.خ) بریندار کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕای کردووە و خۆی ڕادەستی پۆلیس نەکردووە.


پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین ئەم ماڵباتە دەڵێن کە (ش.ع.ا) لە لایەن فەرماندەیەکی پێشمەرگەوە کە ھاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە پاڵپشتی دەکرێت و لەلایەن ئەوەوە داڵدە دەدرێ بۆیە ئەم کەسە دڕندانە لە تاوان بەردەوامە و بۆتە کەسێکی ترسناک چونکە پێشینەی تاوانی زۆر هەیە.

15ê sbta 2025an

bottom of page