
کۆمیتەی سویدی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەشداری سیمیناری ڕێزلێنان لە بەڕێز شیفا بارزانی دەکات
لە بەرواری 2024/04/20 وەک فدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی / کۆمیتەی سوید بەشداریمان کرد لە سمینارێک بۆ بەڕێز کاک شیفا بارزانی . سمینارەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ ڕێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد .
پاشان چالاکی ڕەوەندی کوردی لە لایەن کاک سەلام کوردە بەرپرسی ڕەوەندی کوردی لە سوید باسی لێوە کرا پاشان ووتاری ڕەوەندی کوردی لەلایەن کاک ئیسماعیل کامیل بەپرسی ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا خوێندرایەوە . پاشان ڕێزدار کاک شیفا بارزانی ووتارێکی تێر و تەسەلی لەسەر چۆنیەتیکار کردن بە مەبەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری لە ژێر ئاڵای کوردستان پێشکەش بە بەشدار بووان کرد و جەختی لەسەر کاری هەمووان بۆ نەتەوەیی و کوردستانی بوون لە ژێر ئاڵای کوردستان کردەوە . پاشان لە بەشی دووەمی سمینارەکە وەڵامی پرسیاری بەشدار بووان درایەوە لە لایەن کاک شیفا بارزانی و کاک ئیسماعیل کامل .
بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لە جیهان


20ê nsna 2024an





