top of page
< Back

ساڵیادی شه‌هیدبوونی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی

ئەمڕۆ په‌نجاو یه‌ك ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت. له‌یلا قاسم نموونه‌ی ژنی كوردی خۆڕاگر و بوێره‌ كه‌ له‌پێناو پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌رزڕاگرتنی سیمبولی نیشتمانه‌كه‌ی گیانی خۆی كرده‌ فیدا و گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مران.


له‌یلا به‌شه‌هیدبوونی ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ جیهان سه‌لماند كه‌ خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد به‌بێ جیاوازی ژن و پیاو تێیدا به‌شدارە، و بۆ سه‌ركه‌وتنی پرسی كوردبوون و پاراستنی خاك و نیشتمان، خۆیان ده‌كه‌نه‌ قوربانی.


لەدوای شەهیدبوونی لەیلا قاسم، هەزاران لەیلای تر هاتنە ناو ڕیزەكانی خەباتی شۆڕشگێڕی و كوردایەتی و بەردەوامیان بەڕێبازی لەیلا و هاوڕێكانیدا، هەتا ئەمڕۆش بەشێوەی جیاواز لەو خەباتە بەردەوامن و تێدەكۆشن.

له‌م یاده‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی، و سه‌رجه‌م شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی.


فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی

12ی5ی 2025

bottom of page