
کۆنگرەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ستۆکهۆڵم
ڕۆژی ١٥ـی٩ـی٢٠٢٤ لە شاری ستۆکهۆڵم، کۆنگرەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی دیاسپۆرای ژنانی کوردستان (بەشێکە لە فدارسیۆنی دیاسپۆرای ژنانی کوردستانی) لە ستۆکهۆڵم، بە سەرپەرشتی سەرۆکی فدراسیۆنی دیاسپۆرای ژنانی کوردستانی “خاتوو شیرین زەکی” و ئەندامی دەستەی کارگێڕی “خاتوو شێرمین بۆزارسلان”بەڕێوەچوو .
لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە ئەندامانی دامەزرێنەری کۆنگرەی ژنانی ڕەوەندی کوردستان هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە:
بۆ گروپی کار
- ئاوی سینهالی
- میدیا حەسەن ( کاگەرکسوین)
- فاتمە ئێسکەر
- ئەڤین ساڵح
- ماهین ئەشرەفی
بۆ لیژنەی ڕاوێژکاری:
- گەشاوە نەجیب
- لەیلا وایسۆن
بۆ کاری پێداچوونەوە:
فاتمە ئوزون
لەسەرەتادا شیرین زەکی سەرۆکی KDWF وتارێکی پێشکەش کرد و ئەندامانی کۆنگرەی لە کار و ئامانجی دامەزراندنی KDWF ئاگادار کردەوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی کار و ئامانجەکانی کۆمەڵە، بە کۆی دەنگ مۆڵەتی کۆمەڵە وەرگیرا.
لە ئامانجەکانی کۆمەڵە: بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ مافەکانی ژنان و مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان، مافی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی خۆیان، مافی کارکردن و دەرفەت بۆ گەشەپێدانی ژنانی کورد.
15ê îlna 2024an





























