top of page

سەردانی مەزاری نەمران
ڕێكەوتی ١٩ی ٥ی٢٠٢٥، بەڕێزان شیرین زەكی سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، بێرند بلانک سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte، و هیوا حسێن -بەڕێوەبەری پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە SOS Menschenrechte، و گوڵستان عبدالعزیز بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و لەلایەن بەڕێز شێج خەڵات بارزانی، پێشوازییەكی گەرمییان لێكرا.
شاندەكە تاجە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر مەزاری نەمران دانا و بەڕێز بێرند بلانک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ڕەخساندنی ئەو فرسەتە كەسەردانی مەزاری نەمران بكات، دواتر شاندەكە سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفال و مۆزەخانەی بارزانی نەمریان كرد.
26ê glna 2025an
bottom of page





















