
ئاگاداریێک لە لایەن فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
ئاگاداریێک لە لایەن فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئاگاداری گشت کۆمیتەکانی سەربە فیدراسیۆنی ژنان، لە وڵاتە جیاوازەکان، هاوشانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆن و ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا دەکاتەوە کە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن دژ بە تاوانکاری و پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان، و هێرشی سوپای پاسداران بە مووشەک بۆسەر خەڵکی بێتاوانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و تاوانکاری هەمیشەیی بەرامبەر ڕۆژهەڵات، و ڕۆژئاوا، و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل، بێ گوێدانە هیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتیی و پرەنسیپە مرۆییەکان!
خۆپیشاندانەکان لەڕۆژی شەممە، بەرواری ٢٠/١/٢٠٢٤ لە وڵاتانی ئەوروپی و لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران بەڕێوە ئەچێت، کات و ناونیشان لە پلاکاتەکاندا ئاماژەی پێکراوە. تکایە ئاگاداری کات و شوێنی مەبەست بن بەگوێرەی وڵاتەکان.
بەشداریکردن و ئامادەبوونتان
ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشــتیمانی، ویژدانی، و مرۆییە.
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی.
١٨ / ١ / ٢٠٢٤
18ê rbna 2024an





