
ژنان دەتوانن: بەهێزکردنی ژنان لە سیاسەتدا
“ژنان دەتوانن”
لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی کریستیانیا بۆ یارمەتیدانی گەلی نەرویج ئێمە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بەشداربووین لە خولێک لەژێر ناونیشانی "ژنان دەتوانن" کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٥ و ٦ی تشرینی یەکەم لە لە ئۆسلۆ ڕێکخرابوو.
بەشداربووان پێکهاتبوون لە دەریــا قادر خۆشــناو، کوێســتان عومەرزادە، و ڕەنگین مامە.
خولەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و بابەتەسەرەکیەکانی خولەکە پێکهاتبوون لە: کۆچ، یەکسانی، دیموکراسی، هەڵبژاردن، پەیوەندی، تەکنیکەکانی حوکمڕانی، دەوڵەت و خۆشگوزەرانی، ماف و ئەرکەکان، ژیان و کارکردن.
شایانی ئاماژەپێکردنە کە زنجیرە خولەکانی “ژنان دەتوانن” لە ساڵانی هەشتاکانەوە پێشینەی هەیە، و تا ئێستاش بەردەوامە. مەبەست لەم خولانە ئەوەیە کە ژنان زیاتر بێنە ناو سیاسەتەوە.
هەروەها لەسەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ەوە ڕێکخراوی هاوکاری گەلی نەرویج خولی
“ژنان دەتوانن” یان
بۆ ئەو وڵاتانە ئەنجامداوە کە پڕۆژەیان تێدا هەبووە، واتە لە نزیکەی ٣٠ وڵاتدا، کە لە باڵکانەوە دەستی پێکردووە لە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەردەوام بووە.
لەئێستادا زۆربەی خولەکان لە نەرویج ڕێکدەخرێن کە گروپی ئامانج ژنانن کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە.
5ê cota 2024an



















