لایەنگری جێندەری لە ژیری ده‌ستكرددا، مه‌ترسییه‌ك بۆ ئاینده
- Nask Saeed

- Mar 13
- 4 min read
Updated: Mar 13
ناسك سعید
بۆ چەندین سەدەیه نایەکسانی جێندەری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهانی گرتۆتەوە و تا ئێستاش به‌فۆرم و هزری جیاواز به‌رده‌وامه، ئیتر له مافی دەنگدان بێ یان مافی هاوسەرگیری و لەباربردن، یان مافی کاركردن یان دەستەبەرکردنی هاوکاری دارایی، بۆ دابینكردنی ئه‌وانه ئافره‌تان و ژنانی ناچار به خەبات كردنی چه‌ندین ساڵه كردوووه.
ئه‌گه‌رچی لەگەڵ هاتنی ژمارەیەکی زۆرتری ئافره‌تان بۆ ناو هێزی کار، ڕووبەڕووی کێشەی نایەکسانی داهات و نەبوونی نوێنەرایەتی ئافره‌تان دەبینەوە، هێشتا شوێنی پێویست بۆ ئافره‌تان ده‌ست نیشاننه‌كراوه و بەشێک لە کۆمەڵگه‌كان لە ڕێگەی جێندەرییەوە کاردەکه‌ن بۆ نه‌هیشتنی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه خه‌ریكه نه‌ك كاره به‌رده‌ستیه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات، به‌ڵكو سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه له‌رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه نه‌وه‌ی ئاینده‌ش له‌سه‌ر پرسی ره‌گه‌زی داگیربكات. ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه له‌ئێستادا چالاكوانان و فێمینستیه‌كانی جیهان كاری بۆده‌كه‌ن و هانی ئافره‌تان ده‌ده‌ن كه ڕۆڵ وبوونی كاریگه‌ریان له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت، ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌یه‌وێت زیره‌كی ده‌ستكرد به‌شێوازێك به‌رنامه‌بكرێت ته‌نانه‌ت ره‌گه‌ز و شێوه‌ش بناسێته‌وه، كاره مه‌ترسیداره‌كه لێره‌دایه چونكه ئه‌گه‌ر پیاوێك بیه‌وێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ئامێرێكی به‌رنامه‌كراو به‌ته‌واوی له‌سه‌ر هزری پیاوسالاری دروستبكرێت ئه‌و كاته به‌ته‌واوی مێینه له‌كاره‌كان دوورده‌خرێنه‌وه و هه‌روه‌ك چۆن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی بوونی هه‌یه، به‌و جۆره‌ش له‌رووی ته‌كنه‌لۆژیاشه‌وه پیاده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ئامرازەکانی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی لایەنگری له هەندێک گروپ ده‌كات کە بەپێی تایبەتمەندییەکانی وەک ڕەگەز، نەتەوە، تەمەن دیاری دەکرێن. لایەنگرییەکانی لەناو کۆمەڵگه به‌پێی بیركردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانه‌وێت سود له زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌ربگرن و به‌كاریبهێنن به‌جۆرێك بتوانن ئاینده‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بنیاد بنێن.
چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانه‌ی کە تەکنەلۆژیا نوێیەکان دروستی دەکەن، لەوانەش ژیری ده‌ستكرد، یەکێکە لەو بوارانه‌ی ستراتیژی نوێی یەکسانی جێندەری كه بۆماوه‌ی پێنج ساڵ له‌نێوان 2024 بۆ 2029 له‌ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا، ئامانج له‌م ستراتیژییه بۆ پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامانی ئه‌وروپایه بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری بۆ هەمووان دووپات دەکاتەوە. ئەو پابەندبوونە داوای ئه‌وه دەکات بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی سیستەمەکانی زیره‌كی ده‌ستكرد، پێویستە هه‌وڵه‌كان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی یەکسانی زیاتر بێت له‌ته‌واوی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كاندا.
زیرەکی دەستکرد لە بنەڕەتدا لە ڕێگەی کۆمەڵێک یاساوە کاردەکات کە پێیان دەوترێت ئەلگۆریتم. ئەم ئەلگۆریتمانە کۆمەڵە زانیاریی سه‌ره‌كین بەکاردەهێرێن بۆ دیاریکردنی نەخشە و پێشبینیکردن و پێشنیارکردنی رێڕه‌وی کارکردن. لە کاتێکدا ژیری ده‌ستكرد باشتر دەبێت كه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی لەلایەن ئەو دروستکەرانەوە دانرابێت كه لایەنگری ڕەگەزی ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئەگەر بیكه‌ن ئه‌وا کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی سیستەمی زیره‌كی ده‌ستكرد دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی لە بڕیاردانی لایەنگری جێنده‌ری ، بەهۆی ئەم گریمانەوه زیره‌كی ده‌ستكرد کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یەکسانی جێندەری ده‌بێت بەتایبەت بۆ ئافره‌تان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئەو ئەپڵیکەیشنە بەناوبانگانەی كه له‌سه‌ر شێوازی زیره‌كی ده‌ستكرد بنیاد نراون بنه‌ما ڕەگەزییەکان بڵاودەکەنەوە و جیاوازی دروست ده‌كه‌ن، به‌جۆرێكه كه‌مترین گرنگی به توانا و لێهاتویی ئافره‌تان ده‌درێت. بێگومان ئەم جۆرە لایەنگرییانە له كۆمه‌ڵگه‌دا ئافره‌تان دەخاتە مەترسییەوە به‌تایبه‌ت له بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پشتگوێ ده‌خرێن و تواناكانیان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت.
ئەمەش دەمانباتە سەر هەندێک لە پرسیارە پەیوەندیدارەکان کە دەبێت وەڵام بدرێنەوە كه بە چ شێوەیەک کاریگەری نەرێنی لەسەر یەکسانی جێندەری و ئافره‌تان بە تایبەتی هەیە؟ چۆن دەتوانین بەسەر ئەم لایەنگرییە بنیاد نراوەدا زاڵ بین کە لە زیره‌كی ده‌ستكرد دا دەبینرێن؟ هه‌روه‌ها چی بکەین بۆ دروستکردنی بنەما و ئەخلاقی زیره‌كی ده‌ستكردی بەهێز و یه‌كسانی له‌جێندەردا؟
لە کاتێکدا دەزانین کە تەکنەلۆژیا سەرهەڵدەدات کۆمەڵێک سوود دەهێنێت، وهاوكات توانای دروستكردنی هەیە لە ژمارەیەکی زۆر لە ئامانجەکانی گەشەپێدان. گرنگە لە کاتی دیزاینکردن و پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی ئەم تەکنەلۆژیایانەدا ئەوە لەبەرچاو بگرین کە سوودەکانیان هەمیشە یەکسان بن به‌ڵام له‌واقیعدا به‌وجۆره نیه، وە لە هەندێک حاڵەتدا، کاریگەری نەرێنی گەورە و زۆرجار پێشبینینەکراو لەسەر ڕەگەز دێته‌بوون كه له‌لای به‌كارهێنه‌ران چاوه‌رواننه‌كراو بووه. چونكه لایەنگری ڕەگەزی لە کاتی فێربوونی ئامێردا ڕوودەدات، ئەگەر ئافره‌تان وه‌ك پێویست بەشداری نەکەن، ئەوا بۆشایی لە زانیاری ژیری ده‌ستكردا دروست دەبێت و هەر ئەمەشە هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەڵەی لایەنگری ڕووبدات. ئاشكرایه كه فێربوونی ئامێر لەلایەن مرۆڤەوە سه‌رپه‌رشتی دەکرێت، ئەمەش واتە لایەنگری خۆیان لەناو سیستەمی زیره‌كی ده‌ستكرد جێگیر دەکه‌ن. یەکەم هەنگاو بۆ زاڵبوون بەسەر لایەنگریدا دڵنیابوونە لەوەی نمونەکانی ڕاهێنان تا ئەو جێگایەی دەتوانرێت هەمەچەشن بن لە ڕووی ڕەگەزەوە، بۆیه زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی زیره‌كی ده‌ستكرد پێویستیان بە هاندانی ئافره‌تانه لە کارە تەکنەلۆژییەکان.
زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌هێشتنی لایه‌نگری یه‌كێكه له‌و میكانیزمانه‌ی كه‌چاره‌نوسی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌هێڵێته‌وه كه ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان به‌شداربوویه‌كی سه‌ركه‌وتویی ستراتیژییه‌تی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و جیهان بن، به‌جۆرێك ئه‌و پلانه مه‌ودا درێژانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنه‌لۆژیا و ژیانی داهاتووی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌بێت، ئافره‌تانیش بتوانن رۆڵیان هه‌بێت و ته‌نها له‌كاره لاوه‌كیه‌كاندا وێنا نه‌كرێن، بۆ نموونه ئافره‌تان ته‌نها كاڵای به‌ماركیتینكردنی به‌رهه‌می كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان نه‌بن، به‌ڵكو یه‌كێك بن له‌به‌رهه‌مهێنه‌ران و په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره زانستییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی ئێستا و ئاینده‌دا ژیانی مرۆڤایه‌تی چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازتر وه‌رده‌گرێت و به‌كارهێنانی ژیری ده‌ستكرد بۆته جێگره‌وه‌ی زۆرێك له‌و كارانه‌ی كه ده‌بێت مرۆڤ بیكات، له‌م سۆنگه‌وه‌یه كه ئافره‌تانی داهێنه‌رو زاناكانی جیهان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كه‌له‌ئیستادا له كاره‌كانی ژیری ده‌ستكرد ده‌بیندرێت، ئه‌وان له‌و مه‌ترسیه تێده‌گه‌ن كه ئه‌گه‌ر زوو پێش به‌و هزره نه‌گیرێت له‌ئاینده‌دا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی په‌روه‌رده ده‌بێت نه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ته‌واو هه‌ڵگری هزری پیاوسالاری ده‌بێت و شێوه و فۆرمی پیاو ده‌بێته رێره‌وی پێشكه‌وتن و ئافره‌تان ناتوانن وه‌ك پێویست فریای راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بن كه له‌مێژووه‌وه درێژه‌ی كێشاوه.
هه‌روه‌ك شێلی كه بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانە پێیوایه ڕۆڵی کۆمەڵایەتی نەریتی ئەوە پیشان دەدات زۆرجار پیاوان گۆڕانکاری دروست ده‌كه‌ن، نەک هەر ئەمە راست نییه، بەڵکو دادپەروەرانە نییە بەرامبەر بە هیچ کام لە ڕەگەزەکان ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت ئیتر لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا بێت یان له‌هه‌ر بوارێكی دیکەدا. ئەم جۆرە بیرکردنەوە دەتوانێت ببێته فاكته‌ر دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یی ره‌گه‌زیی به‌و مانایه‌ی یه‌ك له ره‌گه‌زه‌كان زاڵ ده‌بێت و به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گرێت، ئه‌م ره‌فتاره پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌یه كه گرنگی ده‌دات به پرسی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری. بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتێكی له‌و چه‌شنه پێویستمان به جیهانبینیه‌ك هه‌یه كه گرنگی به توانا و بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌زدا بدات و مرۆڤ بكاته چه‌قی بنیادنان و گۆرانكاری، به‌جۆرێك مرۆڤبوون سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنه‌كان بێت و هیچ كام له‌بواره‌كان لایه‌نگری جێنده‌ری پێوه دیارنه‌بێت بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی یه‌كسان به‌رهه‌م بهێندرێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یی هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌خۆی بگرێت، هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌رده‌وامی پێبدرێت هه‌تا جیهان زیاتر به‌ها بۆ بوونی توانای مرۆڤ دابنێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز تایبه‌تمه‌ندی پێبدات.








Comments