ئـــاڵاKDWF FEDERATIONDec 17, 20241 min readتیشکێکی گەردوونیم، بڵندە بەژنی عەرعەرم،سەرم لە باڵای هەورێ بەرزترڕیشەم بەجۆرێک پتەو لەخاکا،متمانەم وێنەی چیا، باوەڕم زۆر جێگیرتر! شەنگ و نیانم، هەیمەنم لە ئاسماندایە،لە گەردەلوولی تۆڵە بەهێز تربەرهەڵستم، قەت نەسرەوتووم، هەژاو لە شەپۆلی دەریا و زەریا پەرش و پڕژاو تر! دیرۆکم دێرینە، قوربانی و مەینەتە،لە کزەبای پایزی زەرد غەمبار تەزیوو تر شەونم و بارانم فرمێسکن،لە ئاهی دایکی شەهیدی بێ دووامەنزڵ، ساردتر!ڕووبارێکی قووڵ و ڕژاوم،بزێوم، لە نەزمی تاڤگەیەکی سەرشێت بەخوڕتر نەوای هیوای چیرۆکێکم،لە شەقام و کۆڵانی شارەکانی ئەم کەونە، تولانی تر!بەری ڕەنج و خەباتی گەلم،هێمای ئاشتی و ئازادیم، شانازیم بۆ نەوەی تربەرگی ئەوین و نەمرییم،شوناسی نەتەوەی مەردم،سەرکێشم بۆ گەشتێکی تر! سێبەری زامم، ئازار و ژانم، لەدەست جەورو جەفای ڕێبواری چەرخێکی ترئەمما بەرز و ڕاژاوم،پەرۆشم خۆڕاگرم، هەرمانم بۆ دەور و سەردەمێکی تر!✍🏼 دەريـــا خۆشــناو 17.12.2023کــات: 04:04 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ئاڵای کـــوردوســـتان هەیمەن- قورسایی و باڵادەستی/ سیادە
Comments