بەڕێوەچوونی مەراسیمێک بۆ ساڵیادی کارەساتی شنگال

بەڕێوەچوونی مەراسیمێک بۆ ساڵیادی کارەساتی شنگال


ڕێكەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٦; لە شاری کالکاری ئەڵمانیا، مەراسیمێكی یادکردنەوە بۆ ١٢ەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالی خوشک و برا ئێزدییەكان بەڕێوەچوو.
لەو مەڕاسیمەدا کە لە ماڵی ئێزدی ساز کرابوو، لەیلا هەکاری، سەرپەرشتیاری ئەڵمانیای فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەشداری تێدا کرد.

هاوکات، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە فەرمی و سیاسییەکان ئامادەی مەراسیمەكە بوون و هاوسۆزیی خۆیان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی دەربڕی لەوانە نوێنەری پارێزگاری ناوچەی کلێڤ، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی کلێڤ، و چەندین سیاسەتمەداری ئەڵمانی و کورد و چالاکوان.