لەسەر قەڵاتی مێژوویی هەولێر و لە چوارچێوەی مەراسیمێکی فەرمیی یەکێتیی ئەوروپادا، بە نوێنەرایەتیی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، خاتوو شیرین زەكی سەرۆكی فێدراسیۆن بەشداریی لە ڕێوڕەسمی گۆڕانکارییەکانی پۆستی کونسڵی یەکێتیی ئەوروپا کرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی باڵوێزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیپلۆماتکاران و کونسڵی وڵاتانی جیاواز بەڕێوەچوو. لە میانی چالاکییەکەدا، ماڵئاوایی لە کونسڵی پێشووی یەکێتیی ئەوروپا (ڕادۆ بۆتۆم) کرا و بە فەرمی پێشوازی لە کونسڵی نوێی یەکێتییەکە کرا. لەسەر بانگهێشتی فەرمی، خاتوو شیرین زەکی، سەرۆکی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئامادەی ئەم مەراسیمە دیپلۆماسییە گرنگە بوو. ئەم جۆرە بەشدارییانەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، هاوشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، بەشێکە لە کار و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و گەیاندنی دەنگی ژنانی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.