فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە فینلاند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا
دوێنێ، دووشەممە ۲٤ی ئابی ۲٠٢٦، دەستەی بەڕێوەبردنی كۆمیتەی فینلاندی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی،
کۆبوونەوەیەکی گرنگی بە سەرپەرشتی ”شیرین زەکی جندی”، سەرۆکی فێدراسیۆن، ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەكەدا،
ئەم تەوەرانەی خوارەوە تاوتوێ کران:
- پلانی داهاتوو: هەڵسەنگاندن
و دانانی بەرنامە و چالاکییەکان بۆ چەند مانگی کۆتایی ئەم ساڵ.
- پڕۆژەکانی ساڵی داهاتوو:
خستنەڕوو و ئامادەکاریی پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە نوێیەکان لە ساڵی داهاتوودا.
- خزمەتگوزارییەکان:
دەستنیشانکردنی پێداویستییەکان و بەرفراوانکردنی چەتری خزمەتگوزارییەکان بۆ ژنان و
منداڵانی کورد لە وڵاتی فینلاند.
- پەیوەندییەکان: بەهێزترکردنی
پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ناوەند و ڕێكخراوەكانی پەیوەندیدارەکاندا.
لە کۆتاییدا، ئەرک
و بەرنامەکان بەسەر ئەنداماندا دابەش کران، بە ئامانجی جێبەجێکردنی خێرا و سەرکەوتووانەی
کارەکان لە زووترین کاتدا.