فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لەگەڵ گەورەترین تۆڕی ڕێکخراوەکانی ژنان لە فینلاند کۆبووەوە
ئەمڕۆ ڕێكەوتی
١٧ی ٨ی ٢٠٢٦; شاندی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بە سەرۆکایەتیی شیرین زەکی
جندی و دونیا خەلیل و بە بەشداریی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی بەشی فینلاند، لە چوارچێوەی
هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کورد و بەهێزکردنی پێگەیان لە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیدا، کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراو و سەرکەوتوویان لەگەڵ بەڕێوەبەریی یەکێتیی ناوەندی
ڕێکخراوەکانی ژنانی فینلاند (NJKL) ئەنجام دا.
یەکێتیی NJKL کە گەورەترین و دیارترین تۆڕی ڕێکخراوەکانی ژنان
و یەکسانیی جێندەرییە لە فینلاند و سکاندیناڤیا و خاوەنی زیاتر لە ۱۱۰ ساڵ مێژووی خەبات و زیاتر لە ۷۰ ڕێکخراو و ٤٠٠ هزار ئەندامە، لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکار Aija Salo و تیمی بەڕێوەبەرییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لە
شاندی فێدراسیۆنی ژنان کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا
کە کاتژمێر و نیوێکی خایاند و تێیدا Aija Salo، Annika
Hinkkanen، Salla
Kajanmaa و Maria
Tolvanen ئامادە بوون، بە
وردی باسی ڕەوشی ژنانی کوردستانی و ئاستەنگ و توانستەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە فینلاند
کرا؛ هاوکات شاندی فێدراسیۆنی ژنان ئامانج و نەخشەڕێگەی خۆیان خستەڕوو و بانگهێشتنامەیەكی
فەرمییان ئاراستەی یەکێتیی NJKL کرد بۆ دروستکردنی هاوکاریی هاوبەش، جێبەجێکردنی پرۆژەی كەلتووری و کۆمەڵایەتی،
و بەهێزکردنی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکی گرنگ دەرگایەکی
نوێ لەبەردەم فێدراسیۆنەکەدا بۆ هاوکاریی دوورمەودا لە کۆمەڵگەی مەدەنیی فینلاندا دەكاتەوە.